AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٣٠ ٢٠:٣٠

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی ئەمریکا بە 40 مووشەک بۆردومان کرا/ بریندار هەیە

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی ئەمریکا بە 40 مووشەک بۆردومان کرا/ بریندار هەیە

جارێکی دیکە و لە رێگەی مووشەکەوە، بۆردومانی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار کرا و بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت،"چەند سەربازێکی عێراقی بەهۆی بۆردومانەکەوە بە سەختی بریندار بوون".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رێگەی مووشەکەوە بۆردومان کراوە.
زیاتر لە 40 مووشەک لە ناحیەی بەغدادییەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد کراون و لە دەوروبەری بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
هاوکات، بەرپرسێکی ئەمریکیش رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکەوە چەند سەربازێک بە سەختی بریندار بوون.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوە و هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تێدا جێگیرن، لە ساڵی رابردووشەوە، دەیان جار لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.

News ID 48763

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha